ئیتاڵیائینگلتەرا

بێرگۆمی: هەرگیز کۆنتیم نەبینیووە هێندە بە دۆڕان دڵخۆش بێت

شەوی رابردوو چیرۆکی نێوان ئەنتۆنیۆ کۆنتی و تۆتنهام هۆتسپێرز کۆتایی هات. هەواڵەکەش کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا لە نێویاندا پێپێ بێرگۆمی ئەفسانەی پێشووی ئیتاڵیا و شیکەرەوەی سکای سپۆرت.

بێرگۆمی دەڵێت ئەوکاتە زانیوییەتی کۆنتی لە تۆتنهام کۆتایی هاتووە کە بە دڵخۆشی بینیوویەتی پاش دۆڕانیان بە میلان.

“هەرگیز هێندە بەدڵ خۆشی نەمبینیووە پاش شکست. پێدەکەنی، سڵاوی لە هەمووان دەکرد و ئاسوودە بوو، هەرگیز لە سروشتی خۆیدا وانەبوووە. هەرئەوکات زانیم کە تۆتنهام و کۆنتی کۆتایی هاتووە”.

لە کۆتا کۆنگرەی رۆژنامەوانی تۆتنهام دا، راهێنەرە ئیتاڵییەکە بە توندی هێرشی کردە سەر یاریزانەکانی و بەڕێوبەرانی یانەکە پاش بەرامبەربوون لەگەڵ ساوزهامپتن بە ئەنجامی ٣-٣. هاتنی پشووی نێودەوڵەتی دەرفەتێکی باش بوو بۆ سپێرز تاوەکو زوو کۆتایی بەو باسە بهێنێت و چاوەڕێی هاوین نەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button