ئیسپانیاگرنگترین

سەرۆکی هەرێمی کاتالۆنیا لەسەر مێسی هاتەدەنگ

یاریگا –

بارسێلۆنا خەریکە دەکەوێتە خۆی بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی لیۆنێل مێسی.

لە ماوەی رابردوودا، دەنگۆکانی گەڕانەوەی مێسی بۆ بارسا زۆر زیاد بوون، سەرەڕای گرنگی پێدانی لەلایەن هیلال و ئینتەر میامی، بەڵام چاوەکان لەسەر گەڕانەوەیەتی بۆ یانەی دایک.

گرێبەستی مێسی لە هاوینی داهاتوو بەسەر دەچێت، بەڵام کێشە لە مووچەی مێسیدایە، چونکە بارسێلۆنا بۆ دەرباز بوونی لە قەیرانی دارایی، پێویستە مووچەی یاریزانەکانی لە 600 ملیۆنەوە بۆ 400 ملیۆن کەم بکاتەوە.

پێرێ ئاراگۆنێس، سەرۆکی هەرێمی کاتالۆنیا قسەی بۆ RAC1 کردووە و حەزی لە گەڕانەوەی لیۆ مێسییە.

زۆرێک لە ئێمە دەیانەوێت مێسی بگەڕێتەوە، هەرچەندە بابەتەکە ئاڵۆزە، بەڵام بەدڵنیاییەوە هێزێکی زیاتر بە بارسێلۆنا دەدات.

ئاراگۆنێس ئامادەی یاری دوێنێی خولی شایەکان بوو کە لە کامپ نوو بەڕێوەچوو. هاندەران ئەم هەلەیان قۆستەوە و بە دەنگی بەرز داوای گەڕانەوەی لیۆنێل مێسییان دەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button