ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چێڵسی ئۆفەرێکی گەورە بۆ ئۆسیمین ئامادە دەکات

یاریگا –

چێڵسی ئامادەیە بڕی 100 ملیۆن پاوەند لە پێناو گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین، ئەستێرەی ناپۆلی خەرج بکات.

پێگەی فووتبۆڵ ئینسایدەر بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی دەیەوێت ئەستێرەی زیاتر بگوازێتەوە ریزەکانی و لە ئێستاوە هەوڵەکانی بۆ رازیکردنی ئۆسیمین، هێرشبەری نایجێری و ناپۆلی دەستپێکردووە.

ئۆسیمین لەم وەرزەدا 25 گۆڵی کردووە و پێنج گۆڵیشی دروستکردووە، ئەمەش وایکردووە ببێتە داواکراوی سەرەکی لەلایەن یانە گەورەکانی ئەوروپاوە.

کێشەی سەرەکی چێڵسی، کەمی هیواکانیەتی بۆ گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو، بەڵام بلووز ئامادەیە بە توانا ماددیەکانی بچێتە نێو گفتوگۆکان و هەوڵ بۆ گواستنەوەی یاریزانی 24 ساڵان بدات.

ناوی ئۆسیمین بە یانەکانی مانچێستەر یونایتد، ئارسیناڵ، لیڤەرپوول و ریال مەدرید بەستراوەتەوە، ئەمەش دوای پێشکەشکردنی وەرزێکی نائاسایی لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە.

ئۆسیمین لەوەتەی پەیوەندیکردنی بە ناپۆلییەوە، 53 گۆڵی لە 91 یاریدا کردووە و 14 گۆڵیشی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button