خوله‌کانی دیکە

دوای دۆڕانەکەی فەرەنسا یاریزانان هۆڵەندا قسەی ناشیاویان بەیەک گووتوە

یاریگا –

پێدەچێت دۆڕانی هەڵبژاردەی هۆڵەندا بەرامبەر فەرەنسا، کاردانەوەی توندی لە نێوان یاریزانانی هۆڵەندا دروست کردبێت. هۆڵەندا لە یەکەم یاری پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024 بە ئەنجامی 4-0 بە هەڵبژاردەی فەرەنسا دۆڕا.

ناتان ئاکێ، بەرگریکاری هۆلەندا لە پرێس کۆنفرانسی یاری دووەمیان بەرامبەر هەڵبژاردەی جیبرالتار روونیکردەوە

پێویستە راستییەکان بڵێم، لە دوای یارییەکە قسەی زۆر ناشرین لە نێوان یاریزانانی هۆڵەندا کرا، لە رۆژی دووەمیشدا، لە کاتی شیکردنەوەی یارییەکە، جارێکی دیکە قسەی ناشیاو کران. دەبێ لەم بابەتەدا روون بین و راستییەکان بخەینەڕوو.

بەڵام ئاکێ جەختیکردەوە، ئێستا بابەتەکە داخراوە

تاوتوێی بابەتەکانمان کرد و گەیشتینە ئەو بڕواوەی پێویستە چۆن لە داهاتوو یاری بکەین، ئەو یارییە کۆتایی هاتووە، پێویستە لێی فێربین. بەڵام لەسەر ئاستی تاکە کەسیش، دەبێ لە هەڵەکانمان فێربین و بزانین لە داهاتوودا چۆن مامەڵە بکەین.

بۆ یاری ئەمشەوی هۆڵەندا، کۆدی گاکپۆ دەستی بە مەشقەکان کردووەتەوە، بەڵام رۆناڵد کومان تاوەکو ئێستا بڕیاری نەداوە بەشداری پێ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button