ئیسپانیاگرنگترین

بەهۆی ریال مەدریدەوە پشوو بە کۆرتوا دەدرێت

یاریگا –

یەکێتیی تۆپی پێی بەلجیکا پشوو بە تیبو کۆرتوا دەدات و لە یارییەکەی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەشدار نابێت.

بە هۆی زۆری ژمارەی یارییەکانی کۆرتوا لەگەڵ ریال مەدرید، یەکێتیی تۆپی پێی بەلجیکا بڕیاریدا، پشوو بە کۆرتوا بدات، هەرچەندە لە یاری رابردووی بەرامبەر هەڵبژاردەی سوید ئامادە بوو.

لەم وەرزەدا کۆرتوا بەشداری لە 32 یاریدا کردووە، لە ماوەی داهاتووشدا یاری گرنگ چاوەڕێی ریال مەدریدن لە لالیگا، جامی ئیسپانیا و چامپیۆنزلیگ.

کۆن کاسیلێس، گۆڵپارێزی فۆڵفسبۆرگی تەمەن 30 ساڵان لە شوێنی کۆرتوا یاری دەکات و ئەمەش دەبێتە پێنجەم بەشداری لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button