ئیسپانیا

رۆدریگۆ: شەرەفمەندم بە پۆشینی درێسی پێلێ

یاریگا –

رۆدریگۆ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەرازیل، شەرەفمەندە بە پۆشینی ژمارە 10ی بەرازیل و ئەفسانە پێلێ.

رامۆن مێنێزێس، راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل بڕیاریداوە، درێسی ژمارە 10 لە یارییەکانی ئەم مانگە بە رۆدریگۆ بدات، ئەمەش بەهۆی پێکانی نەیمار داسیلڤا.

لە دوای کۆچی دوایی پێلێ، هیچ یاریزانێک درێسی ژمارە 10ی نە پۆشیبوو، چونکە هیچ یارییەک لەسەر ئاستی هەڵبژاردەکان نەکرابوو، بۆیە رۆدریگۆ هەست بە خۆشییەکی بێ وێنە دەکات و دەڵێت

ئێمە دەزانین، هەڵبژاردەی بەرازیل بە هۆی پێلێ بەناوبانگە، زۆر سوپاس بۆ ئەو، شەڕەفێکی گەورەیە بۆ من، شوێنپێی نەیمار و پێلێ بکەوم.

رۆدریگۆ ئاشکرای دەکات، بەر لە چوونی لە سانتۆسەوە بۆ ریال مەدرید لە ساڵی 2019، قسەی لەگەڵ پێلێ کردووە.

بەر لە چوونم بۆ ریال مەدرید، چوومە ماڵی پێلێ و قسەمان کرد، پێش کۆبوونەوەم لەگەڵیدا، زۆر سەرسامی بووم، بەڵام لە دوای گفتوگۆکان، زیاتر سەرسامی بووم.

رۆدریگۆ نەیتوانی لە یاری دۆستانەکەیان بەرامبەر هەڵبژاردەی مەغریب یارمەتی سامبا بدات و بە ئەنجامی 2-1 دۆڕان.

بابەتی زیاتر

Back to top button