ئیسپانیا

زەیدان پەشیمانە لە بڕیارەكەی بەرامبەر گاریس بەیڵ

یاریگا- ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی زەینەدین زەیدان پەشیمان بووەتەوە لە بڕیاری دەركردنی بەیڵ و دووپاتیكردەوە یاریزانەكە دەمێنێتەوە لە وەرزی نوێ لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید، پێچەوانەی لێدوانەكەی پێشتری.

پێشتر لە لێدوانێكیدا ڕاهێنەرە فەڕەنسیەكە ئاماژەی بەوە كردبوو كەوا پێوویستیان بە گاریس بەیڵ نیە و دەیانەوێت یاریزانەكە یانەكە جێبهێڵێت.

بەڵام دوای شكستەكەیان بەرامبەر ڕۆما زەیدان دوای یاریەكە ووتی: گاریس بەیڵ و خامیس ڕۆدریگز بەشێكن لە پلانەكانی ڕیاڵ مەدرید ، بەو یاریزانانەوە دەست دەكەین بە لیگا.

هەروەها ووتیشی: ئەوان زۆر لێهاتوو بە توانان ، ڕاستە ئەگەری ڕوودانی هەر شتێك هەیە ، بەڵام ئێستا ئەوان یاریزانی ئێمەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button