ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

مۆراتا بووەتە ئامانجی یانەیەکی ئیتاڵی

یاریگا
ئالڤارۆ مۆراتا، هێرشبەری ئیسپانی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا بووەتە ئامانجی یەکەمی وەرزی داهاتووی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، هێرشبەرەکەی رۆخێ بلانکۆس دوو دڵە لە داهاتووی خۆی، بەهۆی ئەوەی بەم دواییە پاش هاتنی مێمفیس دیپای بۆ یانەکەی، زۆر بە کەمی لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەی بەشداری دەکات. لە راپۆرتەکەی ئاسدا هاتووە بەپێ زانیارییەکانی رۆژنامەی لاگازێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی، هێرشبەرەکەی یانە مەدریدیەکە بووەتە ئامانجی یانەی ئەیسی میلانی وڵاتەکەیان و پێدەچێت وەرزی داهاتوو لە سێریائەی یاریی بکات.

رۆژنامەی ئاس بڵاویشی کردووەتەوە مۆراتا هاوینی ساڵی 2024 گرێبەستەکەی لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید کۆتایی دێت و لەوانەتە بۆ ماوەی دوو وەرزی دیکە واتە ساڵی 2026 گرێبەستەکەی نوێ بکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button