یۆڤی زیانە داراییەکانی راگەیاند و هەواڵی دڵخۆشکەر هەن

یاریگا-یانەی یوڤێنتۆس راپۆرتی نیوەی یەکەمی ئەم وەرزەی بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ بڵاوکردەوە.
یانەکە رایگەیاند هەرچەندە هێشتا لە زەرەدان و ٢٩.٥ ملیۆن یۆرۆیان لەو ماوەیەدا زەرەرکردووە بەڵام داهاتی یانەکە زیادی کردووە و زیانەکان زۆر کەمترن بەراورد بە نیوەی یەکەمی ساڵی رابردوو کە ١١٢.١ ملیۆن بوون.
هەرچەندە زیانەکانی پارساڵ زیاتر بەهۆی قەیرانی کۆرۆنا و راگیرانی خولەکانەوە بوون.
بۆردی نوێی بیانکۆنێری ئاماژەی بەوەش کردووە کە قەرزەکانی سەر یانەکە بەرزبوونەتەوە بۆ ٣٣٠ ملیۆن یۆرۆ، بەڵام ئەوان تازە هاتوونەتە سەر کار و لێی بەرپرس نین. هۆکارەکەشی گوێ نەدان بە خەرجییەکان و موچەی بەرزی یاریزانانە.
یۆڤی هێشتا لە کێشەدایە لەگەڵ حکومەتی وڵاتەکەی و ترسی سزای دارایی قورسی لەسەرە بەهۆی ئاشکرابوونی گەندەڵی و ساختەکارییەکانی بۆردی پێشووی یانەکە بە سەرکردایەتی ئەندریە ئانیێلی و پاڤێڵ نێدڤد.