ئینگلتەراگرنگترین

هالاند کێشە بۆ گواردیۆلا دروست دەکات

یاریگا –

گومان لە بەشداریکردنی ئێرلینگ هالاند، لە یارییەکەی مانچێستەر سیتی بەرامبەر لیڤەرپوول هەیە.

مانچێستەر سیتی و لیڤەرپوول لە سەرەتای مانگی داهاتوو لە پرێمەرلیگ رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، هالاندیش تووشی پکان بووە و کەمپی مەشقی هەڵبژاردەی نەرویجی جێهێشت، بەمەش بەشداری لە یارییەکانی بەرامبەر ئیسپانیا و جۆرجیا ناکات.

ئالفی هالاند، باوکی هالاند بە رۆژنامەی دەیلی مەیڵی راگەیاندووە، تاوەکو ئێستا یەکلایی نەبووەتەوە، کەی هالاند دەست بە مەشقەکان دەکاتەوە، ئایا بۆ یارییەکەی لیڤەرپوول ئامادە دەبێت یاخود نا.

مانچێستەر سیتی هاوبەشێتی لەگەڵ نەخۆشخانەیەک لە بارسێلۆنا هەیە، ئێستا هالاند لەوێیە بۆ ئەوەی پشکنینی زیاتر بکات. من پزیشک نیم، بەڵام ئەگەر دوو هەفتە مەشق نەکرێت و دواتر راستەوخۆ بێیت و بەشداری لە یارییەکاندا بکەیت، ئەمە لۆژیک نییە.

باوکی هالاند باس لە ئەگەری ئامادەبوونی بۆ یارییەکەی لووتکە دەکات و دەڵێت

دەکرێ وەک قومار یاری بکەن، بەڵام ئەگەر مەشقی پێویست نەکات، ئەوا ناتوانێت یاری بکات. ئەم بابەتە بە تەواوی پەیوەستە بە چارەسەرییە پزیشکییەکان، پێویستی بە چاودێری زیاتر هەیە.

مانچێستەر سیتی لە یەکی مانگی داهاتوو میوانداری لیڤەرپوول دەکات و دواتر رووبەڕووی ساوسامپتن دەبێتەوە. پێکانەکەی هالاند لە کاتێکدایە، پیاوانی پێپ گواردیۆلا شەڕ لەسەر گەیشتن بە ئارسیناڵی پێشەنگ دەکەن.

مانچێستەر سیتی لە قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ، رووبەڕووی بایرن میونشن دەبێتەوە و گواردیۆلا دەیەوێت، هالاند بۆ ئەم یارییە یەکلاکەرەوانە ئامادە بێت.

هالاند لەم وەرزەدا 42 گۆڵی لە 37 یاریدا کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button