ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پێدری چاوی لە یانەیەکی دیکەیە

یاریگا –

پێدری، ئەستێرەی لاوی بارسێلۆنا دەیەوێت رۆژێک لە رۆژان لە پرێمەرلیگ یاری بکات.

یاریزانی نێودەوڵەتی ئیسپانی رۆڵێکی سەرەکی لە پێکهاتەی ئەم وەرزەی بارسێلۆنا دەگێڕێت و ئێستا بە یەکێک لە باشترینەکانی پێکهاتەکەی چاڤی دادەندرێت.

پێشبینی دەکرێت، یاریزانی تەمەن 20 ساڵان لە چەند ساڵی داهاتوودا، بتوانێت خۆی وەک یەکێک لە باشترینەکانی جیهان پیشان بدات، هەروەها ببێتە داواکراوی سەرەکی لەلایەن یانە گەورەکانی ئەوروپاوە.

لیڤەرپوول لە نزیکەوە چاودێری دۆخی گاڤیی هاوڕێی پێدری دەکات، چونکە تاوەکو ئێستا کێشەی لە تۆمارکردنی یاریزانەکە لە لالیگا هەیە. پێدری لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی مارکا جەختیکردەوە، ئێستا بیر لە یانەی دیکە ناکاتەوە، بەڵام رەنگە لە داهاتوودا، شتەکان بگۆڕێن.

ئێستا، نەخێر بیر لە جێهێشتنی بارسێلۆنا ناکەمەوە، دەمەوێت بۆ چەندین ساڵی دیکەش لەم یانەیە بەردەوام بم. لالیگام خۆشدەوێت، بەڵام هیچ شتێک بەدوور نازانم.

ئێستا پێدری پێکانی هەیە و پێشبینی دەکرێت، لە کۆتاییەکانی مانگی نیسان، جارێکی دیکە بگەڕێتەوە سەر لاکێشەی سەوز.

بابەتی زیاتر

Back to top button