ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

نێڤێس یەکێک لە یانەکانی بیگ فۆر هەڵدەبژێرێت

یاریگا –

لیڤەرپوول هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی روبن نێڤێس، ئەستێرەی ولڤێرهامپتن چڕکردووەتەوە.

فووتبۆڵ ئینسایدەر بڵاویکردووەتەوە، نێڤێسی تەمەن 26 ساڵان، یەکێکە لە ئامانجەکانی یۆرگن کڵۆپ، راهێنەری لیڤەرپوول و لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی رابردوودا، نەیتوانی نێڤێس بگوازێتەوە ئانفیڵدرۆد.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، لیڤەرپوول ئامادەیە بڕی 50 ملیۆن پاوەند لە پێناوی گواستنەوەی روبێن نێڤێس تەرخان کردووە و لە دوای تەواوبوونی پرێمەرلیگ، دەست بە گفتوگۆکان دەکات.

نێڤێس پێشتر نەیشاردووەتەوە، حەزی جێهێشتنی یاریگای مۆڵینێکسی هەیە، لە کۆتایی ئەم وەرزەشدا، ئامادەیە پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات.

یاریزانی تەمەن 26 ساڵان، یەکێکە لە ئەستێرە دیارەکانی هێڵی ناوەڕاستی پرێمەرلیگ، کڵۆپ پێی وایە، نێڤێس دەتوانێت کێشەکانی هێڵی ناوەڕاستی چارەسەر بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button