ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا ئەستێرەیەكی بۆ كلاسیكۆ لەدەستدا

یاریگا

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی گورزێكی كوشندەی بەركەوت پێش رووبەڕووبوونەوەی ریال مەدرید لە یاری گەڕانەوەی جامی شای ئیسپانیا.

شەوی رابردوو دانیمارك لە یاریگای خۆیدا میوانداری فینلەندای كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانی پاڵاوتنەكانی گەشتن بە یۆرۆی 2024.

لە خولەكی 18ی یارییەكەدا ئەندریاس كریستێنسن بەرگریكاری هەڵبژاردەی دانیمارك و یانەی بارسێلۆنا تووشی پێكان هات و بەهۆیەوە یاریگای جێهێشت.

كریستێنسن ساتی چوونە دەرەوەی لە یاریگا

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی سپۆرت ـی ئیسپانی بەرگریكارەكەی یانەی بارسێلۆنا لە قاچی چەپیدا تووشی پێكانی ماسولکەی بووە.

هەروەها هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە بەهۆی ئەو پێكانەوە ئەستێرە دانیماركیەكە بۆ ماوەی 3 بۆ 4 هەفتە لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

ئەندریاس كریستێنسن

بەوەش بە شێوەیەكی فەرمی لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی پێش  كۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر ریال مەدرید ناتوانێت یاری بكات كەوا بڕیارە لە 5ی نیسان بەڕێوە بچێت.

بارسێلۆنا لە یاری چوون بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ توانی بردنەوە بەدەست بهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button