خوله‌کانی دیکە

پێنج یاریزانی هەڵبژاردەی هۆڵەندا بەشداری یارییەکەی بەرامبەر فەرەنسا ناکەن

یاریگا

هەڵبژاردەی هۆڵەندا بڕیارە شەوی داهاتوو لە گەڕی یەکەمی پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024 رووبەڕووی هەڵبژاردەی فەرەنسا ببێتەوە، بۆ ئەم یارییە 5 یاریزانە پرتەقالیەکان بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشی بەشداری یارییەکە ناکەن.

 

ئاژانسی هەواڵی ئاسۆشیتدپرێس بڵاویکردەوە، 5 یاریزانی هەڵبژاردەی هۆلەندا بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسێکی نەناسراو ناتوانن بەشداری یەکەم یاریی هەڵبژاردەکەیان لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024 بکەن، یاریزانەکانیش بریتین لە کۆدی گاکپۆ، ماتیاس دی لیخت، ئۆسڤان بۆتمان، فێرمێن و فێربرۆخێن. ئەم دوورکەوتنەوەی یاریزانەکانی هۆڵەندا لە کاتێکدایە، پێشترین هەر یەکە لە فرەنکئ دی تۆنگ و بێرخواین بەهۆی پێکان بانگهێشتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان نەکراون.

 

هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە کۆمەڵەی دووەمی پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024 کێبڕکێی لەگەڵ هەر یەک لە هەڵبژاردەکانی فەرەنسا و ئایرلەندا و یونان و گیبرالتار دەکات، لە کۆتاییدا دوو لە باشترین هەڵبژاردەکانی ئەم کۆمەڵەیە بلیتی گەیشتن بە کۆتاییەکانی یۆرۆی داهاتوو بەدەست دێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button