یاریگا

جۆرجینا: پێش ناسینی کریستیانۆ حەزم لە تۆپی پێ نەدەکرد

یاریگا –

بۆ یەکەمین جار لەدوای پەیوەندی کردنی کریستانۆ ڕۆناڵدۆ بە خولی سعودیە، جۆرجینای خۆشەویستی کۆمەڵێک نهێنی ئەو یاریزانە ئاشکرا دەکات.

جۆرجینا باس لە پەیوەندی نێوان کریستیانۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات و دەڵێت: ” هەرگیز بۆ جارێکیش کریستیانۆ بیری لەوە نەکردۆتەوە پەیوەندی بە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە بکات.”

لە بارەی کەسایەتی دۆنەوە جۆرجینا دەڵێت: “کریستیانۆ کەسێکی زۆر تایبەتە، ئەو وەکو خۆشەویست و برا و هاوڕێی من وایە، لە هەمان کاتێکدا باوکێکی نمونەییە، من زۆر بە شانسم چونکە کریستیانۆ منی هەڵبژاردووە لەنێو ئەو هەموو ئافرەتەی جیهاندا.”

جۆرجینا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باس لە پەروەردەی منداڵەکانیان دەکات و دەڵێت” من و کریستیانۆ بە جۆرێک منداڵەکانمان پەروەردە کردووە کە هیچ بەشێكی خواردن لەسەر سفرە بەفیڕۆ نەدەن، دیمەنی منداڵانی هەژاریان پیشان دەدەین و ئاگاداریان دەکەینەوە ئەگەر ڕێزی خواردنەکانیان نەگرن ڕەنگە بەو جۆرەیان لێ بێت.”

سەبارەت بە وڵاتی سعودیە جۆرجینا وتی: “سعودیە وڵاتێکی زۆر جوان و نایابە، پێویستە دان بەو ڕاستیەدا بنێم کە پێش هاتنم بۆ سعودیە کەمێک دوو دڵ بووم، بەڵام سعودیە وڵاتێکی پارێزراوە لە هەموو ڕوویەکەوە، وە زۆر گرنگی بە ئافرەت و منداڵ دەدەن.”

لە بەشێکی دیکەی دیمانەکەیدا جۆرجینا باس لە کریستیانۆ دەکات و دەلێت:” کاتێک بۆ یەکەم جار کریستیانۆم بینی تێک شکام، چونکە بەڕاستی ئەوەندە جوان بوو، شەرمەزار دەبووم کاتێک تەماشام دەکرد، کریستیانۆ کەسێکی پارە پەرەست نیە، تا ئێستا سێ ئۆتۆمبێلم بۆ کڕیوە و بەڵام چی تر بۆی نایکڕم ( بە پێکەنینەوە ).

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button