ئه‌مریکائه‌وروپاگرنگترین

ئێدەرسۆن: لە ریال مەدرید دەبەینەوە بۆ ئەوەی ئانچێلۆتی بەدەستبهێنین

یاریگا

ئێدەرسۆن مۆرایس، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی پێی وایە كە كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی چانسی بوون بە راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیلی هەیە.

لە ماوەی رابردوودا و دوای دوورخستنەوەی تیتی لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی بەرازیل ناوی كارلۆ ئانچێلۆتی بە هەڵبژاردەی سامباوە بەسترابوویەوە.

ئێدەرسۆن لە چاوپێكەوتنێكیدا كە فابریزیۆ ڕۆمانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویكردووەتەوە گووتی: لەگەڵ كاسیمیرۆ ، ڤینیسیۆس و میلیتاو قسەم كردووە ئەگەرێكی زۆر هەیە كارلۆ ئانچێلۆتی ببێتە راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی بەڕازیل.

هەروەها بە پێكەنینەوە گووتی: هەوڵدەدەین لەگەڵ مانچێستەر سیتی ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ بكەینە دەرەوە، بۆ ئەوەی بە خێرایی ئانچێلۆتی پەیوەندی بە بەڕازیلەوە بكات.

دوای دۆڕانەكەیان بەرامبەر بارسێلۆنا لە خولی ئیسپانیا بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك چانسی مانەوەی راهێنەرە ئیتاڵیەكەی لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی ریال مەدرید لاوازتر كرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button