ئه‌وروپا

ئیبراهیمۆڤیچ: من رابردوو ئێستا و داهاتووم

یاریگا

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، گەڕایەوە هەڵبژاردەی سوید دوای چاكبونەوەی لە پێكان بەمەبەستی ئامادەكاریەكانیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی بەلجیكا لە پاڵاوتنەكانی گەیشتن بە یۆرۆی 2024.

یاریزانە تەمەن 41 ساڵانەکەی میلان دوای گەڕانەوەی لە پێكانە كە ماوەی 14مانگ دووریخستەوە گەڕایەوە یاریگاكان و لە یاری بەرامبەر ئۆدەنیزی گۆڵی تۆمار كرد و بوو بە بەتەمەنترین یاریزان لە خولی ئیتاڵیا گۆڵ بكات.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی كە ئایا دەتوانێت سەركردایەتی هەڵبژاردەكەی بكات بۆ گەیشتنیان بە یاریەكانی یۆرۆی 2024 سوڵتان ئیبراهیمۆڤیچ گووتی:

ئەگەر لە دۆخێكی باشدا بم و راهێنەر پەیوەندیم پێوە بكات ئەوا بە تەواوی تواناكانمەوە یارمەتی هەڵبژاردەكەم دەدەم، لەو باوەڕەدام لە تەمەنی مندا ناتوانی بیر لە داهاتوو بكەیتەوە دەبێت بیر لە ئێستا بكەیتەوە، هەرچەند من رابردوو و ئێستا و داهاتووم.

گۆڵكاری مێژووی هەڵبژاردەی سووید ئاشكرایكرد كە لە ماوەی 14 مانگدا سێ نەشتەرگەری كردووە.

سوڵتان ئیبراهیمۆڤیچ لە 121 یاریدا بۆ هەڵبژاردەی سووید كە كردوویەتی 62 گۆڵی كردووە و لە ساڵی 2001 یەكەم یاری بۆ هەڵبژاردەی نیشتیمانی كردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button