ئه‌وروپائیسپانیا

ریال مەدرید شوێنگرەوەی ئانچێلۆتی دیاریكردووە

یاریگا

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی شوێنگرەوەی كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەكەی دەستنیشانكردووە.

بەهۆی ئەنجامە ناجێگیرەكانیەوە چاوەڕوان دەكرێت لە هاوینی داهاتوودا ئانچێلۆتی لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی ریال مەدرید دووربخرێتەوە.

بەپێی زانیاریەكانی كادینا كۆپی ئیسپانی جۆزێ مۆرینیۆ دەبێتە جێگرەوەی كارلۆ ئانچێلۆتی بۆ وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی یانە شاهانەكە.

لە ئێستادا مۆرینیۆ راهێنەری رۆمایە و تا ساڵی 2024 گرێبەستی لەگەڵ یانە ئیتاڵیەكە دا هەیە.

مۆرینیۆ لە ساڵەكانی 2010 تا 2013 راهێنەرایەتی ریال مەدریدی كرد و توانی چەند نازناوێك بباتەوە گرنگترینیان خولی ئیسپانیای وەرزی 2011/2012.

جۆزێ مۆرینیۆ و نازناوی لالیگا

راهێنەرە پۆرتوگالییەكە وەرزی رابردوو لەگەڵ رۆما توانی كۆنفرانسلیگ بباتەوە و لە ئێستاشدا لە قۆناخی چارەكی كۆتایی یۆرۆپا لیگە و لە خولی ئیتاڵیشدا لە ریزبەندی پێنجەم دێت بە كۆكردنەوەی 47 خاڵ.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button