ئه‌وروپائیسپانیا

ڤیدیۆ- یاریزانەكانی بارسێلۆنا و ریال مەدرید لە كلاسیكۆ لە بابەتێكدا هاوڕا بوون

یاریگا

یاریزانە یەدەگەكانی بارسێلۆنا و ریال مەدرید ئاسودە نەبوون بەو كامێرایانەی تۆڕی ” موڤی ستار ” داینابوو بۆ وێنەگرتنی یەدەگەكانی هەردوو یانە لە كاتی یاری كلاسیكۆدا.

یەكشەممەی رابردوو بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەشی بەئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانی یاریەكانی هەفتەی بیست و شەشی خولی ئیسپانیا.

تاكە گۆڵەكەی ریال مەدرید لەلایەن رۆنالد ئاراوخۆ بە هەڵە لە خۆیان لە خولەكی 9ی یارییەكەدا تۆمار كرا و دوو گۆڵەكەی بارسێلۆناش لە لایەن سێرجی رۆبێرتۆ و فرانك كیسێ لە خولەكەكانی 45 و 92 تۆمار كران.

لە پارچە ڤیدیۆیەكدا كە هەمان كەناڵ بڵاویكردووەتەوە كاردانەوەی یاریزانەكانی هەردوو یانە دەردەخات لەكاتی رووداوەكانی یارییەكەدا.

یەدەگەكانی ریال مەدرید كاتێك بینیان كە كامێرا دانراوە بە دانی سیبایۆسیان گووت كە كامێراكە بە درێسێكی مەشق و راهێنانەكانی یانەكەیان كامێراكە دابپۆشێت.

بەهەمان شێوەش یاریزانەكانی بارسێلۆنا كامێراكانیان داپۆشت.

https://www.instagram.com/reel/CqBeik9DLkw/?igshid=YmMyMTA2M2Y=

بەو بردنەوەیە بارسێلۆنا كۆی خاڵەكانی بۆ 68 خاڵ بەرزكردەوە و ریال مەدریدیش لە ریزبەندی دووەم دێت بە كۆكردنەوەی 56 خال و بە جیاوازی 12 خاڵ یانە كەتەلۆنییەكە لە ریزبەندی یەكەم دێت.

ریزبەندی لالیگا

بابەتی زیاتر

Back to top button