ئه‌مریکائه‌وروپافه‌ره‌نسا

مێسی چاوەڕێ پرۆژەی یانەکەی دەکات

یاریگا
لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا چاوەڕێ پرۆژەی داهاتووی یانەکەی دەکات بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

ماڵپەری The Athletic بڵاویکردەوە، دەنگۆیەک هەیە ئەستێرەکەی شازادەکان چاوەڕێ ئۆفەرێکی گرانبەها دەکات، بەڵام ئەمانە هەموو گومانە و ئەو یاریزانە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ شازادەکان، چاوەڕێ پرۆژەی یانەکەی دەکات و بەو هیوایەیە بتوانێت لەگەڵ یانەکەی پرۆژەیەکی بەهێزی بۆ داهاتوو هەبێت ئەویش لە پێناو کێبڕکێیەکی بەهێز بۆ بەدەستهێنانی ناسناوەکان، هەربۆیە پرۆژەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی هەڵپەساردووە.

مێسی هاوینی ئەمساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان کۆتایی دێت، تاوەکو ئێستا هیچ بریارێکی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button