ئیسپانیاگرنگترین

راهێنەرەکەی سیڤیلیا تووشی نەخۆشییەکی کوشندە بووە

یاریگا-خواکین کاپارۆس راهێنەری یانەی سیڤیلیا دەنگۆکانی پشت راستکردەوە و رایگەیاند تووشی شێرپەنجە هاتووە.

هەفتەی پێشوو راگەیەندرا ناوبراو نەخۆشە بە بێ هیچ زانیارییەکی بەهێز، بەڵام ناوبراو هەواڵەکەی راگەیاند و وتی

هەمووان دەزانن سیڤیلیا لە خوێنمدایە، بەڵام پێشم وتراوە کە کێشەی خڕۆکە سوور و سپییەکانم هەیە و تووشی شێرپەنجەی خوێن بووم. بەڵام نابێتە هۆی دوورکەوتنەوەم لە کارەکەم و بەردەوام دەبم. ئامادەنیم چارەسەر وەربگرم و دەمەوێت پڕۆژەی یانەکە بە ئامانج بگەیەنم. داواتان لێدەکەم هێمن بم و لەمە زیاتر باسی ئەم بابەتە نەکرێت.

ناوبراو دووهەم راهێنەری سیڤیلیایە لە ماوەی ساڵێکدا تووشی ئەم نەخۆشیە ببێت، بەر لەویش ئێدواردۆ بێریزۆ لەبەر هەمان نەخۆشی لە کارەکەی دوورخرایەوە بەڵام چارەسەری وەرگرت و بە تەواوی چاک بووەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button