ئه‌وروپائینگلتەرا

سزایەكی قورس چاوەڕێی میترۆڤیچ و راهێنەری فولهام دەكات

یاریگا

یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا سزایەكی قورسی ئەلێكساندەر میترۆڤیچ ئەستێرەی سڕبی یانەی فولهام و ماركۆ سێلڤا راهێنەری هەمان یانە دەدات دوای ئەو رەفتارانەی لە یاری بەرامبەر مانچێستەر یونایتد كردیان.

لە قۆناخی چارەكی كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا هەردوو یانەی مانچێستەر یونایتد و فولهام رووبەڕووی یەك بوونەوە و یاریەكەش لە بەرژەوەندی شەیتانە سوورەكان بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك كۆتایی هات.

لە خولەكی 72 ناوبژیوان كارتێكی سووری بە ڕووی ویلیان بەرزكردەوە و پاشان میترۆڤیچ بە مەبەستی ناڕەزایی دەربرین پاڵ بە ناوبژیوانەوە دەنێت و راستەوخۆ كارتی سووریش بە ڕووی هێرشبەرەكەدا بەرز دەكاتەوە.

وتەبێژی یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا لەو بارەیەوە گووتی: میترۆڤیچ و ماركۆ سێلڤا بە تاوانبار دانراون دوای ئەو رووداوانەك لە خولەكی 72ی یارییەكەیان بەرامبەر مانچێستەر یونایتد كردیان.

بەردەوام بوو گووتی: ماركۆ سێلڤا ووشەی نەشیاوی بەكارهێناوە بۆ ناوبژیوانی یارییەكە ، هەروەها پێش كرانە دەرەوەی سوكایەتی بە ناوبژیوانی چوارەم كردووە و بتڵێكی ئاوی بە ڕووی فڕێداوە.

لەلایەكی دیكەوە رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاشكرایكردووە كە یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا رەنگە میترۆڤیچ بۆ ماوەی 10 یاری سڕ بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button