ئه‌وروپائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تۆتنهام نرخی هاری كەین دیاری دەكات

یاریگا

یانەی تۆتنهام هۆتسبێری ئینگلیزی نرخی ئەستێرەی یەكەمی یانەكەی هاری كەین دیاری دەكات بۆ ئەو یانانەی دەیانەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا بیگوازنەوە ریزەكانیان.

گرێبەستەكەی شازادە هاری لەگەڵ تۆتنهام لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەردەچێت.

بەپێی زانیاریەكانی تایمز ـی ئینگلیزی تۆتنهام بڕی 100 ملیۆن یۆرۆی داناوە بۆ ئەو یانەیەی كە دەیەوێت هاری كەین بگوازێتەوە.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە لەگەڵیشیدا یانەكە مەرجێكی سەختی بۆ ئەو یانەیە داناوە كە دەیەوێت بیگوازێتەوە ئەویش ئەوەیە كە دەبێت سەرجەم پارەكە بە یەكجار بدات و هیچ جۆرە قیستێكی تێدا نەبێت.

پێشتر گۆڵكاری مێژووی تۆتنهام رایگەیاند كە لە كۆتایی وەرزدا بڕیار لەسەر داهاتووی خۆی لەگەڵ سپێرز دەدات.

هاری كەین بە 21 گۆڵ لە ریزبەندی دووەمی گۆڵكارانی پریمەرلیگ دێت بە جیاوازی 7 گۆڵ لە دوای ئێرلینگ هالاندی پێشەنگەوە دێت.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button