خوله‌کانی دیکە

یارییەکەی ئیتاڵیا و ئینگلتەڕا بەرێوەناچێت

یاریگا
دەنگۆیەک هەیە یارییەکەی ئیتاڵیا و ئینگلتەڕا لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024 بەهۆی هەڕەشەی هاندەرانی ئازۆری دوابخرێت و بەڕێوەنەچێت.

مایک کیگان رۆژنامەنوسی ئینگلیزی لە ماڵپەری دەیلی مەیلی ئەم وڵاتە بڵاویکردەوە، ئۆڵتراسەکانی یانەی ناپۆلی ئیتاڵیا هەڕەشەیان لە هاندەرانی سێ شێرەکان کردووە، دەیانەوێت تۆلەی خۆیان بکەنەوە، بۆیە دەنگۆیەک هەیە یاریی نێوان هەردوو هەڵبژاردە لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆ نەکرێت و دوابخرێت.

هەردوو هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و ئینگلتەڕا بڕیارە پێنج شەممەی داهاتوو، لە یەکەم یاریی کۆمەڵەی سێیەمی پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024 رووبەڕووی یەکتری ببنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button