خوله‌کانی دیکە

دی یۆنگ: لە بارسێلۆنا دڵخۆشم

یاریگا
فرەنکی دی یۆنگ، ناوەڕاستکاری هۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا رەتیدەکاتەوە هاوینی داهاتوو ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.

ناوەڕاستکارەکەی بلاوگرانا دوای بردنەوەی یانەکەی لە یاریی کلاسیکۆ بەرامبەر ریال مەدرید لەبارەی چارەنوسی بە زیگۆ سپۆرتی گووت “ بەهیچ شێوەیەک بیر لە جێهێشتنی یانەکەم و پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانەی مانچێستەر یونایتد ناکەمەوە، من لە یانەکەی دڵخۆشم. هەرچەندە نابێت زوو بڕیار لەسەر داهاتوو بدەیت، بەڵام من خۆم یەکلایی کردووەتەوە “.

دی یۆنگ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت “ بەراورد بە هاوینی رابردوو ئێستا بارودۆخەکە زۆر گۆڕاوە و بەردەوام لە پێکهاتەی سەرەکی یاریی دەکەم، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە چیدیکە بیر لە جێهێشتنی ریزەکانی بارسێلۆنا نەکەمەوە “.

بابەتی زیاتر

Back to top button