ئه‌وروپائیسپانیا

ڤیدیۆ- لە دوای یاری گرژی لە نێوان تیناس گۆڵپارێزی بارسێلۆنا و كارڤاخال روویدا

یاریگا

لە دوای تەواو بوونی یاریەكەی شەوی رابردووی نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید پارچە ڤیدیۆیەك بلاوبووەتەوە كە تێیدا گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان ئارناو تیناس گۆڵپارێزی یانەی بارسێلۆنا و دانی كارڤاخال بەرگریكاری یانەی ریال مەدرید درووست دەبێت.

شەوی رابردوو بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی بیست و شەشی خولی ئیسپانیا.

لە خولەكی 9ی یارییەكەدا رۆنالد ئاراوخۆ بە هەڵە گۆڵێكی لە خۆیان تۆمار كرد و پاشان لە خولەكی 45 سێرجی رۆبێرتۆ كۆڵی یەكسان بوونی بارسای كرد و لە خولەكی 92 فرانك كیسێ گۆڵی بردنەوەی كرد.

بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی كە بلاوبووەتەوە و وەك دیارە لە نێو هاندەرانەوە گیراوە سەرەتا كارڤاخال بەرەو رووی تیانس دەڕوات و چەند دەستەواژەیەك بەكاردەهێنێت كە گۆڵپارێزە لاوەكەی بلاوگرانا توڕە دەكات.

دواتر تیبۆ كۆرتوا گۆڵپارێزی ریال مەدرید،  ئاراوخۆ و ئەلبا بەرگریكارانی بارسێلۆنا لێكیان جیا دەكەنەوە.

بەو بردنەوەیە بارسێلۆنا كۆی خاڵەكانی بۆ 68 خاڵ بەرزكردەوە و ریال مەدریدیش لە ریزبەندی دووەم دێت بە كۆكردنەوەی 56 خال و بە جیاوازی 12 خاڵ یانە كەتەلۆنییەكە لە ریزبەندی یەكەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button