ئه‌وروپائیسپانیا

چاڤی: پیرۆزبایی نازناوی لالیگام لێ مەكەن

یاریگا

چاڤی هێرناندێز، راهێنەری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنا باس لە بردنەوەكەیان دەكات بەرامبەر ریال مەدرید و رەتیكردەوە لالیگا كۆتایی هاتبێت.

شەوی رابردوو بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی بیست و شەشی خولی ئیسپانیا.

لە خولەكی 9ی یارییەكەدا رۆنالد ئاراوخۆ بە هەڵە گۆڵێكی لە خۆیان تۆمار كرد و پاشان لە خولەكی 45 سێرجی رۆبێرتۆ گۆڵی یەكسان بوونی بارسای كرد و لە خولەكی 92 فرانك كیسێ گۆڵی بردنەوەی كرد.

لە دوای یارییەكە چاڤی گووتی: نابێت پیرۆزبایی نازناوی لالیگام لێ بكەن، چونكە هێشتا 12 یاری ماوە ، بردنەوەی ئەمڕۆ زۆر گرنگ و پێوویست بوو، شایەنی بردنەوە بووین چونكە باشتر بووین، ئەو سەركەوتنەش متمانەی زیاتری پێ بەخشین.

هەروەها گووتیشی: هەلی گۆڵی زیاترمان درووستكرد و بە شێوەیەكی گشتی لە ریال مەدرید باشتر بووین.

سەبارەت بە بەشداریكردنی رۆبێرتۆ گووتی: تا دوا سات بە گومان بووم ئایا ئەو یاڕی پێ بكەم یا كیسێ ، لە كۆتاییدا زۆر باش بوو چونكە هەردووكیان گۆڵیان كرد و یارییەكەمان بردەوە.

بەو بردنەوەیە بارسێلۆنا كۆی خاڵەكانی بۆ 68 خاڵ بەرزكردەوە و ریال مەدریدیش لە ریزبەندی دووەم دێت بە كۆكردنەوەی 56 خال و بە جیاوازی 12 خاڵ یانە كەتەلۆنییەكە لە ریزبەندی یەكەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button