ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا 2-1 ریال مەدرید| چاڤی هاتریکی کرد

یاریگا
بارسێلۆنا و ریال مەدرید لە گەڕی 28ـی لالیگا لە یاریی کلاسیکۆ رووبەڕووی یەکتری بونەوە و لە کۆتاییدا بارسێلۆنا توانی یارییەکە نە ئەنجامی 2-1 بباتەوە.

نیوەی یەکەم لە خولەکی لە خولەکی 9 رۆناڵد ئاراوخۆ بەرگریکاری بارسا گۆڵێکی بە هەڵە لە خۆیان کرد. پاشان پێشکۆتایی هاتنی نیوەی یەکەم لە خولەکی 45 سێرجی رۆبێرتۆ ئەنجامی یارییەکەی یەکسانکردەوە.

نیوەی دووەم هەردوولا هێرشی یەک لە دوای یەکیان دەکردە سەر گۆڵی بەرامبەر و لە خولەکی 81 مارکۆ ئاسێنسیۆ توانی گۆڵی دووەم بۆ ریال مەدرید بکات، بەڵام ڤار گۆڵەکەی بە بیانۆی ئۆفساید رەتکردەوە. یارییەکە بەردەوام بوو و لە خولەکی 92 فرانک کیسێ توانی گۆڵی دووەم و بردنەوە بۆ بارسا بکات.

بەم بردنەوەیە بارسێلۆنا ژمارەی خاڵەکانی لە پێشەنگایەتی لالیگا گەیاندە 68 خاڵ و جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ریال مەدریدی دووەم گەیاندە 12 خاڵ.

لەلایەکی دیکەوە بارسێلۆنا ژمارەی بردنەوەکانی لە مێژووی کلاسیکۆ گەیاندە 100 بردنەوە بەرامبەر 101 دۆڕان. هەروەها چاڤی وەکو راهێنەری بلاوگرانا سێیەم کلاسیکۆی لەسەر یەک بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button