ئیسپانیاگرنگترین

پێرێز هەنگاوێکی مێژوویی دەنێت

یاریگا –

فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید لە مەدریدەوە سەیری یاری کلاسیکۆ دەکات و ئامادەی یاریگای سپۆتیفای کامپ نو نابێت، ئەمەش بە هۆی هەڵوێستی یانەکەی لەسەر کەیسی ئێنریکێز نێگرێیرا.

هەفتەی رابردوو، ریال مەدرید راگەیاند، بەشداری لەو سکاڵایە دەکات کە نوێنەرانی داواکاری گشتی ئیسپانیا لە دژی بارسێلۆنا و دوو سەرۆکی پێشووی یانەکە بەرزکراوەتەوە. بەهۆی تێوەگلانیان لە پێدانی پارە بە کۆمپانیایەک کە نێگرێیرا خاوەنیەتی و ئەوکاتە جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانانی یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا بووە لە ساڵانی نێوان 1993 – 2018.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ ئامادەنەبوونی پێرێزی لە یارییەکەی کلاسیکۆ پشتڕاستکردەوە، ئەمەش یەکەم سەرۆکە لە مێژووی مەدرید ئەم کارە بکات.

پێشبنی دەکرێت، هاندەرانی بارسێلۆنا بە شێوەیەکی ‘دوژمنکارانە’ مامەڵە لەگەڵ یاریزانانی ریال مەدرید بکەن، بۆیە پێرێز بڕیاریداوە دوور لەو دۆخە بێت و نەبێتە هۆکارێک بۆ قووڵبوونەوەی ناکۆکییەکان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button