بریكاری كارەكانی محەمەد سەڵاح دەنگۆیەك رەتدەكاتەوە

یاریگا
بریكاری كارەكانی محەمەد سەڵاح ئەستێرەی میسڕی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی وەڵامی چەند دەنگۆیەك سەبارەت بە داهاتووی یاریزانەكە دەداتەوە.
سانتی ئاونا رۆژنامەنووس لە فوت مێركاتۆ هەواڵێكی بڵاوكردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە كرش كە لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا محەمەد سەڵاح ریزەكانی یانەی لیڤەرپوول جێدەهێڵێت و پەیوەندی بە خولی ئیسپانیەوە دەكات.
🚨Excl : Mohamed Salah 🇪🇬💫
▫️L'attaquant Égyptien est ouvert à un départ de Liverpool cet été.
▫️En cas de départ, Salah privilégie l'Espagne.https://t.co/0OIkkPFrpY
— Santi Aouna (@Santi_J_FM) March 18, 2023
بەڵام هەر زوو رامی عەباس بەڕێوەبەری كارەكانی ئەستێرە میسڕییەكە هەواڵەكەی رەتكردەوە و بە شێوازێكی گاڵتە ئامێز وەڵامی داوەتەوە.
Where did you get this from if not even Mohamed and I discussed this? Please tell us. https://t.co/1I1RUtGJej
— Ramy Abbas Issa (@RamyCol) March 18, 2023
لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر رامی عەباس نووسیویەتی:
ئەم هەواڵەت لە كوێوە وەرگرتووە تەنانەت من و محەمەد سەڵاحیش گفتوكۆمان لەسەر نەكردووە، پێم بڵێ لە كوێ وەرتگرتووە؟.
گرێبەستەكەی محەمەد سەڵاح لەگەڵ لیڤەرپوول تا ساڵی 2025 نوێكراوەتەوە بە موچەی هەفتانەی 350 هەزار پاوەند.