ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كلاسیكۆ

یاریگا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر چاڤی هێرناندێز راهێنەری یانەی بارسێلۆنا و كارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بۆ یاریەكەی نێوانیان.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 23:00 بەكاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی بیست و شەشی خولی ئیسپانیا.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 65 خاڵ لە ریزبەندی یەكەمی خولی ئیسپانیا دێت و ریال مەدریدیش لو ریزبەندی دووەم دێت بە كۆكردنەوەی 56 خاڵ.

بارسێلۆنا لە تواناكانی هەریەك لە عوسمان دێمبڵی و پێدری گۆنزالێز بێ بەش دەبێت و مەدریدیش بە بێ داڤید ئالابا سەفەری بارسێلۆنا دەكات.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا:

گۆڵپارێز: تێر شتیگن

هێڵی بەرگری: ئاراوخۆ ، كۆندی ، كریستێنسن ، باڵدی

هێڵی ناوەند: دی یۆنگ، بۆسكێتس ، كیسێ

هێڵی هێرشبردن: رافینیا ، لیڤاندۆڤسكی ، گاڤی

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید:

گۆڵپارێز: تیبۆ كۆرتوا

هێڵی بەرگری: ناچۆ ، رۆدیگەر، میلیتاو، كارڤاخال

هێڵی ناوەند: كرووس ، كامافینگا ، مۆدریچ

هێڵی هێرشبردن: ڤینیسیۆس ، بێنزێما ، ڤاڵڤێردی

بابەتی زیاتر

Back to top button