ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی پاریس بۆ یارییەكەیان بەرامبەر رین

یاریگا

كریستۆڤ گالتیێ راهێنەری فەڕەنسی یانەی پاریس سان جێرمان لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر رین بڵاوكردەوە.

وا بڕیارە سبەینێ یەكشەممە كاتژمێر 19:05 پاریس سان جێرمان لە یاریگای باخچەی شازادەكانی تایبەت بە خۆی میوانداری رین بكات لە میانی یارییەكانی هەفتەی بیست و هەشتی خولی فەڕەنسیدا.

پاریس بە كۆكردنەوەی 66 خاڵ لە ریزبەندی یەكەمی خولی فەڕەنسی دێت و رینیش بە كۆكردنەوەی 47 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی خولەكە دێت.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی پاریس سان جێرمان:

ڤێراتی، ئێمباپێ، فابیان، بێرنات، دانێلۆ ، ریكۆ ، ڤیتینیا، سانچێز، نونۆ میندێس، پێمبێلێ ، مێسی ، بیتچیابو، زایر ئێمری، غەربی، حوسنی، فێرناندیز، لامی، ئێكتیكی، لیتلیێر، دۆنارۆما.

بابەتی زیاتر

Back to top button