ئه‌وروپائیسپانیا

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ریال مەدرید

یاریگا

چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنا لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ریال مەدرید بڵاوكردەوە.

وا بڕیارە سبەینێ یەكشەممە كاتژمێر 23:00 بەكاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی بیست و شەشی خولی ئیسپانیا.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 65 خاڵ لە ریزبەندی یەكەمی خولی ئیسپانیا دێت و ریال مەدریدیش لو ریزبەندی دووەم دێت بە كۆكردنەوەی 56 خاڵ.

بۆ ئەو یارییە بارسێلۆنا لە تواناكانی هەردوو ئەستێرەی عوسمان دێمبڵی و پێدری گۆنزالێز بێ بەش دەبێت.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا:

شتیگن ، ئاراوخۆ ، بۆسكێتس ، گاڤی ، لیڤاندۆڤسكی ، فاتی ، فێران ، پینا ، كریستێنسن ، ئەلۆنسۆ ، ئەلبا ، كیسێ ، رۆبێرتۆ ، دی یۆنگ ، رافینها ، كۆندی ، گارسیا ، باڵدی ، پابلۆ تۆرێ ، تیناس ، ئالاركۆن.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بارسێلۆنا

بابەتی زیاتر

Back to top button