ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

مانچێستەر یونایتد داوای دووانەی ناپۆلی دەکات

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد ئۆفەرێکی گەورەی بۆ دوو ئەستێرەی ناپۆلی ئامادە کردووە.

بە گوێرەی فووتبۆڵ ئینسایدەر، مانچێستەر یونایتد بڕی 143 ملیۆن پاوەندی بۆ گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین و کیم مین جای، یاریزانان ناپۆلی ئامادە کردووە.

ناپۆلی وەرزێکی مێژوویی بە سەرپەرشتی لوسیانۆ سپالێتی پێشکەش دەکات، ئێستا بە جیاوازی 18 خاڵ لە پلەی یەکەمی سێریا ئەیدا دێت و ڤیکتۆر ئۆسیمینیش، ئەستێرەی یەکەمی یانەکەیە و گۆڵکاری خولەکەیە.

مانچێستەر یونایتد ئامادەیە بڕی 143 ملیۆن پاوەند پێشکەش بە ڤیکتۆر ئۆسیمین، هێرشبەر و کیم مین جای، بەرگریکار بکات. ئەمەش لەسەر داواکاری راستەوخۆی ئێریک تێن هاخە، چونکە دەیەوێت پێکهاتەیەکی بەهێز بۆ وەرزی داهاتوو ئامادە بکات.

هەرچەندە شەیتانە سوورەکان فۆوت فیخۆرستیان لە گواستنەوەی زستانەی پێشوودا گواستەوە، بەڵام یاریزانە هۆڵەندییەکە لە کۆی 17 یاری تەنیا دوو گۆڵی کردووە، بۆیە پێشبینی دەکرێت لە دوای تەواوبوونی وادەی خواستنەکەی، بگەڕێتەوە بێرنلی.

لەلایەکی دیکەوە، داهاتووی ئانتۆنی مارسیال ناڕوونە و پێشبینییەکی زۆر دەکرێت، لە هاوینی داهاتوو بگەڕێتەوە خولی فەرەنسی.

ئۆسیمینی یاریزانی نێودەوڵەتی نایجیری، بە تۆمارکردنی 19 گۆڵ، لە پلەی یەکەمی ریزبەندی گۆڵکارانی سێریا ئەی دێت و گرێبەستەکەشی تاوەکو هاوینی ساڵی 2025 بەردەوامە.

کیم مین جای
کیم مین جای لە ناپۆلی

لەلایەکی دیکەوە، یاریزانە نێودەوڵەتی کۆریای باشووری، لە هاوینی رابردوو لە یانەی فەنارباهچێ پەیوەندی بە ناپۆلییەوە کرد لەم وەرزەدا بەشداری لە 26 یاریدا کردووە. دوو گۆڵ و ئەسیستێکی هەیە. گرێبەستی کیم لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەر دەچێت و نرخەکەشی بە کەمتر لە 40 ملیۆن پاوەند نابێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button