ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چێڵسی ئامانجی سەرەکی بازاڕی گواستنەوەی داهاتووی دیاریکردووە

یاریگا –

چێڵسی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی دێکلان رایس، کاپتن و ئەستێرەی وێستهام یونایتد دەستپێکردووە.

پێشبینی دەکرێت، یاریزانی تەمەن 24 ساڵان لە هاوینی داهاتوودا وێستهام جێبهێڵێت و چەندین یانە لە پرێمەرلیگ گرنگیان بە یاریزانی نێودەوڵەتی ئینگلیزی داوە.

ناوی دێکلان رایس بە یانەکانی ئارسیناڵ، مانچێستەر سیتی، مانچێستەر یونایتد و لیڤەرپوول بەستراوەتەوە، بەڵام پێدەچێت، چێڵسی لە سەرووی هەموویانەوە بێت.

هەرچەندە چێڵسی پارەیەکی زۆری لە گواستنەوەکانی زستانەی رابردوودا خەرج کرد، بەڵام هێشتا چاوی لە پتەوکردنی ریزەکانی هێڵی ناوەڕاست، بۆ ئەوەی شان بە شانی ئێنزۆ فێرناندێز یاری بکات.

فلۆریان پلێتێنبێرگ، رۆژنامەنووسی ناوداری ئەڵمانی روونیکردووەتەوە، چێڵسی لە سەرووی کێبڕکێکارانەوە دێت، بۆ بەدەستهێنانی واژۆی رایس. بلووز کاپتنەکەی وێستهامی کردووەتەوە ئامانجی سەرەکی.

دێکلان رایس وەرزێکی نموونەیی لەگەڵ هامەرز پێشکەش دەکات، تاوەکو ئێستا لە کۆی 34 یاریدا دوو گۆڵی کردووە و چوار ئەسیستی هەبووە.

گرێبەستی رایس لە هاوینی ساڵی 2024 لەگەڵ وێستهام بەسەردەچێت، هەرچەندە لە بەندێکی گرێبەستەکەدا هاتووە، هەردوولا دەتوانن گرێبەستەکە بۆ ماوەی ساڵێکی دیکەش درێژ بکەنەوە.

بەگوێرەی راپۆرتەکان، وێستهام ئامادەنییە بە کەمتر لە 100 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری رایس ببێت. چونکە هەردوولا گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی، لە هاوینی داهاتوودا رایس لە یانە لەندەنییەکە نامێنێت، چونکە ئارەزووێکی زۆری بۆ یاریکردن لە چامپیۆنزلیگ هەیە.

رایس بەرهەمی ئەکادیمیای چێڵسییە و لە تەمەنی 14 ساڵیدا پەیوەندی بە وێستهام کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button