ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ئاراوخۆ: ناتوانم چاوەڕوان بم تا كلاسیكۆ دەست پێدەكات

یاریگا

رۆنالد ئاراوخۆ، بەرگریكاری هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە رووبەڕووبوونەوەی ریال مەدرید دەكات پێش یارییەكەی نێوانیان.

وا بڕیارە سبەینێ یەكشەممە كاتژمێر 23:00 بەكاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی بیست و شەشی خولی ئیسپانیا.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 65 خاڵ لە ریزبەندی یەكەمی خولی ئیسپانیا دێت و ریال مەدریدیش لو ریزبەندی دووەم دێت بە كۆكردنەوەی 56 خاڵ.

بە بردنەوەی كلاسیكۆ بارسێلۆنا جیاوازی خاڵەكانی لەگەڵ یانە شاهانەكە بۆ دوانزەخاڵ بەرز دەكاتەوە و بە رادەیەكی زۆر لە بەدەستهێنانی لالیگا نزیك دەبێتەوە، هەروەها لە ئەگەری بردنەوە لەلایەن مەدریدەوە جیاوازی خاڵەكان بۆ شەش خاڵ كەمدەكاتەوە و هیوای بەدەستهێنانی خولەكەی بۆ دەگەڕێتەوە.

دەربارەی رووبەڕووبوونەوەی ڤاڵڤێردی ئاراوخۆ گووتی:

رووبەڕووبوونەوەی ڤالڤێردی سەختە، هەموومان ئەو كوالێتیە دەزانین كە فیدی هەیەتی، هەستێكی تایبەتە كە لە هەڵبژاردەی نیشتیمانی لەگەڵماندایە، ئەو یاریزانێكی ناوازەیە و توانایاكی زۆر بە هەڵبژاردەكەمان دەبەخشێت.

من ئامادەم بۆ ئەوەی ببم بە یەكێك لە سەركردەكانی بارسێلۆنا

رۆنالد ئاراوخۆ

ئەو هێرشبەرەی زۆرترین كێشەی بۆ دروست كردوویت؟

كەریم بێنزێما.

بێنزێما و ئاراوخۆ

سەبارەت بە كلاسیكۆی كامپ نۆو گووتی:

بە خەیاڵ كەشو هەوای بارسێلۆنا دەكەم  بۆ یارییەكەی سبەینێ، نایاب دەبێت و ئەگەر بیبەینەوە هەنگاوێكی گەورە لە بەدەستهێنانی نازناوەكە نزیك دەبینەوە، تەواوی تواناكانمان دەخەینە كار بۆ بردنەوە، كلاسیكۆی سبەینێ یەكلاكەرەوە و گرنگە و ئامانجمان بەدەستهێنانی نازناوی لالیگایە.

یەكەم كلاسیكۆتە لە كامپ نۆو؟

من زۆر دڵخۆشم، خەیاڵ دەكەم یاریگا پڕ بێت لە هاندەر كە پاڵپشتیمان بكەن، یاریەكی تایبەت دەبێت و هیوادارم باش بێت بۆ ئێمە.

كلاسیكۆی سبەینێ یەكلاكەرەوە دەبێت بۆ نازناوەكە؟

 ناڵێم سبەی لالیگا یەکلایی دەبێتەوە، چونکە ئەمە تۆپی پێیە و هەر شتێک دەکرێت رووبدات بەڵام هەنگاوێکی گەورە و گرنگە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەمان.، باس لە 12 خاڵ دەکەین، ئەمەش جیاوازییەکی باشە بۆ ئەوەی بتوانین ئامانجەکەمان بەدەستبهێنین کە بردنەوەی خولی ئیسپانییە و تەنانەت زیاتر لەوەش بردنەوەیە لە رکابەرە هەمیشەییەکەمان.

ئامادەكارییەكان بۆ كلاسیكۆ؟

بە شێوەیەكی تایبەت ئامادەكاری بۆ كلاسیكۆ ناكەم، وەك هەر یارییركی ترە، بە شێوەیەكی ئاسایی و سروشتی خۆمی بۆ ئامادە دەكەم.

رووبەڕووبوونەوەی ڤینیسیۆس؟

پێم وانیە لە جەنگی دەروونیدا بەرامبەر ڤینیسیۆس سەركەوتنم بەدەستهێنابێت، ئەوە تۆپی پێیە و هێشتا رووبەرووبوونەوەی زۆر لە ژیانی وەرزشیماندا هەیە.

ئاراوخۆ و ڤینیسیۆس

ناتوانم چاوەڕوان بم تا كلاسیكۆ دەست پێدەكات.

هێرشبەرەكانی بارسێلۆنا؟

ئێمە متمانەی تەواومان بە هێرشبەرەكانمان هەیە، بڕوامان وایە ئەو هێرشبەرانەی هەمان دەتوانن گۆڵمان پێشكەش بكەن.

لیڤاندۆڤسكی و ئاراوخۆ

شوێنی یاریكردنت لە كلاسیكۆ؟

هیوادام لە باڵ یاری بكەم، بەڵام هێشتا نازانین راهێنەر بڕیاری چی دەدات، هەوڵ دەدەم تەواوی تواناكانم بۆ یانەكەم بەكاربهێنم.

شێوازی یاریكردنت؟

بە سروشت و کەسایەتی و شێوازی ژیان و تێگەیشتنم لە تۆپی پێ، پێموایە سیفەتی سەرکردایەتیم هەیە، کاتێک پیکێ لەگەڵمان بوو نەمدەتوانی واز لە چەپڵە لێدان و هاوارکردن بهێنم، ئەو کات ئەوەم دەکرد. مامەڵەکردن بەم شێوەیە ڕێگەم پێدەدات سەرنجم لەسەر یارییەکە بێت و پێموایە زیاتر یارمەتی تیمەکەم دەدەم.

ئەگەر یاریزان نەبویتایە چ پیشەیەكت حەز لێ بوو؟

پۆلیس

بەرگریكارەكانی دیكەی بارسێلۆنا؟

كۆندی و كریستێنسن دوو یاریزانی گەورەن، ئەم وەرزە هاتنە ئێرە بۆ هاوكاریكردنمان لە هێڵی بەرگری، هەموومان توانای بەرگری گەورەمان هەیە ئەلۆنسۆ و ئێریك گارسیاش هەروا، پەیوەندیەكی باشم لەگەل هەموویان هەیە چونكە وەك خێزانێكین ، هەموومان بە یەك ئامانج كاردەكەین، ئەگەر بەرگری باش بێت ئەوا تیمەكەش باش دەبێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button