ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

لوكاكۆ لەیانەیەكی زلهێزی ئیسپانیاوە داوا دەكرێت

یاریگا

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی ئینگلتەرا ئاشكرایانكرد رۆمێرۆ لوكاكۆی بەلجیكی و یاریزانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی لەلایەن یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیەوە داوادەكرێت و دەیانەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا بیگوازنەوە ریزەكانیان.

لە ئێستادا لوكاكۆ بەشێوەی خواستن یاری بۆ ئینتەر میلان دەكات و لە گرێبەستەكەیدا هیچ بڕگەیەكی مافی كڕینەوەی لەلایەن یانە ئیتاڵییەكەوە كارا نەكراوە.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی زە سەن ریال مەدرید دەیەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا لوكاكۆ بگوازێتەوە بۆئەوەی پاڵپشتیەك بێت بۆ كەریم بێنزێمای فەڕەنسی و ئەستێرەی یەكەمی یانە ئیسپانیەكە.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە كە كارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدرید یەكێكە لە هاندەرەكانی لوكاكۆ و سەرسامی تواناكانی ئەستێرە بەلجیكیەكەیە و پێی وایە كە هێرشبەرێكی لێهاتوو بەتوانایە ئەگەر پێكانەكان بەرۆكی بەربدات.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە یانە شاهانەكە دەیەوێت سوود لە لێدوانەكانی بەرپرسانی ئینتەر میلان وەربگرێت كە رایانگەیاند لە كۆتایی وەرزدا لوكاكۆ یانەكە جێدەهێڵێت.

لەو بارەیەوە جۆزێپی مارۆتا بەڕێوەبەری جێبەجێكاری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی گووتی: لوكاكۆ دەگەڕێتەوە بۆ چێڵسی، ئەو لە دۆخێكی باشدا نیە، ئێمە هێشتا چاوەڕێی بینینی ئەو رۆمێرۆیەین كە دەمانناسی.

لەم وەرزەدا لوكاكۆلە سێریا ئەی بەشداری لە 14 یاریدا كردووە و سێ گۆڵی تۆماركردووە و گۆڵێكیشی درووست كردووە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button