ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

چێڵسی بە دوای گۆڵپارێزێکەوە دەگەڕێت

یاریگا –

چێڵسی لە ئێستاوە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئاندرێ ئۆنانا، گۆڵپارێزی ئینتەر میلان دەستپێکردووە.

توتو مێرکاتۆ وێب بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی پەیوەندی بە ئینتەرمیلانەوە کردووە، هەرچەندە گۆڵپارێزە کامێرۆنییەکە، هاوینی رابردوو بە خۆڕایی لە ئەیاکسەوە پەیوەندی بە نیرازۆرییەوە کرد، وەک جێگرەوەیەک بۆ سەمیر هاندانۆڤیچ.

هەرچەندە ئۆنانا بەشداری لە هەشت یاری یەکەمی ئەم وەرزەی ئینتەردا نەکرد، بەڵام ئێستا بووەتە بژاردەی یەکەمی یانەکەی هەرێمی لۆمباردی. بەجۆرێک، 14 کلینی شیتی لە 27 یاری سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان هەیە.

چێڵسی دەیەوێت گۆڵپارێزێکی دیکە بگوازێتەوە ریزەکانی و ببێتە جێگرەوەی ئێدواردۆ مێندی، کە پێشبینی دەکرێت لە هاوینی داهاتوودا ریزەکانی بلووز جێبهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button