ئیتاڵیائیسپانیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا و تۆتنهام بە دوای ئەمرابتەوە وێڵن

یاریگا –

هەردوو یانەی بارسێلۆنا و تۆتنهام لە نزیکەوە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی سوفیان ئەمرابت دەستپێکردووە.

یاریزانی 26 ساڵان، ئاستێکی بەرزی لە مۆندیالی 2022 پێشکەش کرد و رۆڵێکی باڵای لە گەیاندنی هەڵبژاردەی مەغریب بۆ قۆناخی پێش کۆتایی گێڕا.

لە بازاڕی گواستنەوەکانی زستانەی رابردوودا، بارسێلۆنا هەوڵی زۆری بۆ گواستنەوەی یاریزانی فیۆرێنتینادا، بەڵام بەهۆی کەمی کات و کێشەی داراییەوە، نەیتوانی سوفیان بگوازێتەوە کامپ نو.

کالشیۆ مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا و چەندین یانەیەکی پرێمەرلیگ، لە سەرووی هەموویانەوە تۆتنهام، هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرەکەی ڤیۆلا دەدەن.

گرێبەستی ئەمرابت لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەر دەچێت و بەم هۆیەشەوە، بەهای گواستنەوەکەی بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button