ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

میلان داوای عەوار دەکات

یاریگا –

حوسام عەوار بە دوای ئەزموونێکی دیکە دوور لە ئۆڵێمپیک لیۆن دەگەڕێت.

میلان لە نزیکەوە چاودێری ئەستێرەی لیۆن دەکات، ئەمەش دوای نزیکبوونەوەی وادەی بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە.

یاریزانی تەمەن 24 ساڵان کە بەم دواییە هەڵبژاردەی جەزائیری هەڵبژارد بۆ ئەوەی یاری بکات، بووەتە جێگەی سەرنجی چەندین یانەی ئەوروپی.

گرێبەستی عەوار لە کۆتایی ئەم وەرزە بەسەر دەچێت و ئامادەیە گوێ لە ئۆفەرەکان بگرێت، ئەمەش دوای بەسەر بردنی شەش ساڵ لەگەڵ یانە فەرەنسییەکە.

پێگەی کالشیۆ مێرکاتۆ بڵاویکردووەتەوە، میلان گرنگی بە عەوار داوە و دەیەوێت لەگەڵ براهیم دیاز، ببنە دووانەیەکی بەهێزی رۆسۆنێری بۆ وەرزی داهاتوو.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پێگە ئیتاڵییەکە، یانەکانی ئێنتراخت فڕانکفۆرت و ریال بێتیس ئۆفەریان پێشکەش بە عەواری تەمەن 24 ساڵان کردووە، بەڵام میلان دڵخوازی یاریزانە جەزائیرییەکەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button