ئیسپانیاگرنگترین

بەر لە یارییەکەی کلاسیکۆ چاڤی بێهیوا دەکرێت

یاریگا –

بارسێلۆنا تووشی بێهیواییەکی زۆر بووە، دوای پشتڕاستبوونەوەی بەشداری نەکردنی پێدی لە یاری کلاسیکۆ، کە بڕیارە سبەی لە سپۆتیفای کامپ نو بکرێت.

یانە کاتالۆنییەکان لە یارییەکی یەکلاکەرەوەی لالیگادا، میوانداری ریال مەدرید دەکات، بەڵام ناچارە بە هۆی پێکان بەشداری بە چەند یاریزانێک نەکات.

تیمەکەی چاڤی هێرناندێز بە جیاوازی 9 خاڵ لە پلەی یەکەمی ریزبەندی لالیگادا دێت، بردنەوەی ئەم یارییەش، چانسەکانی بردنەوەی نازناوەکە بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات، کە ماوەی چوار ساڵە لەو نازناوە دوورکەوتووەتەوە.

پێشبینی دەکرا پێدری بەشداری یاری کلاسیکۆ بکات، بەڵام بەهۆی ساڕێژنەبوونەوەی پێکانەکەی، ناچارە ئەم هەفتەیەش دووری یارییەکان بێت.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا هەموو هەوڵێکی بۆ ئامادەبوونی پێدری دا، بەڵام پێکانەکەی قورس بوو، نەیتوانی ئامادەبێت.

لویس دێلا فوێنتێ، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا، پێدری بانگهێشتی هەڵبژاردەکەی کردووە، بۆ بەشداریکردن لە یارییەکانی پاڵاوتنی یۆرۆی 2024. بڕیارە لەم مانگە رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی نەرویج و سکۆتلان ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button