ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

ماركۆس راشفۆرد پێش كریستیانۆ رۆناڵدۆ كەوت

یاریگا

ماركۆس راشفۆرد، ئەستێرەی ئینگلیزی یانەی مانچێستەر یونایتد ژمارەیەكی پێشووی كریستیانۆ رۆناڵدۆی كرد بە ناوی خۆیەوە.

ریال بیتیس لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر یونایتدی كرد و یاریەكەشی بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام لێ بردەوە و بەوەش توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناخی هەشتی یۆرۆپا لیگ.

تاكە گۆڵەكەی مانچێستەر یونایتد لە خولەكی 55 لەلایەن ماركۆس راشفۆرد تۆمار كرا.

ڤیدیۆ: گۆڵی یەکەمی مان یونایتد دژی ریاڵ بێتیس

بە تۆماركردنی ئەو گۆڵە ئەستێرە 25 ساڵانەكەی شەیتانە سوورەكان كۆی گۆڵەكانی لە پاڵەوانیەتییە ئەوروپیەكان بۆ 25 گۆڵ بەرزكردەوە.

بەوەش بوو بە بچووكترین یاریزان بە (25 ساڵ و 136 رۆژ) بتوانێت بگاتە ئەو ژمارە گۆڵە بۆ مانچێستەر یونایتد لە پاڵەوانیەتییە ئەوروپیەكاندا.

ماركۆس راشفۆرد

توانی ریكۆردەكەی پێشووی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بشكێنێت كە لەو تەمەنەدا 24 گۆڵی تۆمار كردبوو.

لەم وەرزەدا راشفۆرد بەشداری لە 43 یاریدا كردووە و توانیویەتی 27 گۆڵ بكات و نۆ گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button