ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتەی چامپیۆنزلیگ

یاریگا

دوای تەواو بوونی یارییەكانی گەڕانەوەی قۆناخی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا چوار یاریزان پاڵێوراوان بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتەی خولەكە.

هەژماری فەرمی چامپیۆنزلیگ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر چوار یاریزانی دیاریكرد وەك پاڵێوراوی خەڵاتی باشترین یاریزانی هەفتەی پاڵەوانیەتیەكە.

هەریەك لە یاریزانان ( هاكان چالهانئۆگلۆ ، ئێرلینگ هالاند ، ڤیكتۆر ئۆسیمین ، كەریم بێنزێما ) پاڵێوراوی بەدەستهێنانی خەڵاتەكەن.

چالهانئۆگلۆ: لە یاری یانەكەی ئینتەر میلان بەرامبەر پۆرتۆ ئاستێكی بەرزی پێشكەشكرد و بە رێژەی %94 پاسەكانی درووست بوو.

چالهانئۆگلۆ

– هالاند: لە یاری یانەكەی بەرامبەر لایپزیگ توانی پێنج گۆڵ لە كۆی حەوت گۆڵ بكات.

هالاند

– ئۆسیمین: لە یاری یانەكەی بەرامبەر ئینتراخت فرانكفۆرت توانی دوو گۆڵ لە كۆی سێ گۆڵی یانەكەی بكات.

ئۆسیمین

– بێنزێما: توانی تاكە گۆڵەكەی ریال مەدرید بەرامبەر لیڤەرپوول بكات.

بێنزێما

بابەتی زیاتر

Back to top button