ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئاستەنگەکانی بەردەم گواستنەوەی کڤارا بۆ ریال مەدرید

یاریگا –

ریال مەدرید رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتە لەبارەی یەکلاییکردنەوەی گرێبەستی خڤیچا کڤاراتسێلیا، ئەستێرەی جۆرجی و ناپۆلی.

کڤارا ئاستێکی بێ وێنە لەم وەرزەدا پێشکەش دەکات و لەگەڵ ڤیکتۆر ئۆسیمێن هاوکاری ناپۆلیان کردووە، بە جیاوازی 18 خاڵ لە پلەی یەکەمی ریزبەندی سێریا ئەیدا بن.

پێشتر ماموکا جۆجیلی، بەڕێوەبەری کارەکانی کڤارا رایگەیاندبوو، ریال مەدرید ”گرنگییەکی زۆر” بە کڤارا دەدات.

رۆژنامەی لاریپوبلیکا بڵاویکردووەتەوە، فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید زۆر بە تواناکانی کڤاراتسخێلیا سەرسامە، بەڵام دەزانێت رووبەڕووی ئاستەنگ دەبێتەوە. لە رۆژنامەکەدا هاتووە، دی لاورێنتیس، سەرۆکی ناپۆلی ئامادە نییە بە کەمتر لە 110 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری کڤارای تەمەن 22 ساڵان ببێت، ئەم ژمارەیەش بۆ ریال مەدرید کەمێک ئەستەمە.

هەرچەندە هەندێ راپۆرتی رۆژنامەوانی باسیان لە تەماعکارییەکانی ناپۆلی کردووە، بە جۆرێک سەرۆکایەتی یانەکە بە کەمتر لە 170 ملیۆن یۆرۆ، رێگە بە چوونەدەرەوەی کڤارا نادات.

لەم وەرزەدا کڤارا بەشداری لە 28 گۆڵدا کردووە، بە جۆرێک 13 گۆڵی کردووە و 15 گۆڵی دیکەشی دروستکردووە.

ریال مەدرید چاوەڕێی هاوینێکی ئاگرین دەکات. لەلایەک پێرێز هەموو هەوڵێکی خستووەتەگەڕ بۆ گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ هەروەها ناوی هەریەکە لە کڤارا و جود بێلینگهام و ریچالیسۆن و ئێرلینگ هالاند بە پەیوەندیکردن بە یانە شاهانەکە بەستراوەتەوە.

پێشتر کڤارا سەرسامی خۆی بە گوتی هێرناندێز، ئەفسانەی ریال مەدرید دەربڕیبوو، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا کڤارا لەبارەی گوتی روونیکردەوە، گوتی نموونەی باڵای تۆپی پێی بووە لە منداڵیدا و بەردەوام بە قەڵەم ناو و ژمارەی گوتی لەسەر درێسی ریال مەدرید نووسیوە، چونکە درێسی گوتی لە جۆرجیا دەستنەدەکەوت.

بابەتی زیاتر

Back to top button