ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

گواردیۆلا: ژیانی هالاند بێمانا دەبوو

یاریگا –

ئێرلینگ هالاند بەردەوامە لە شکاندنی ریکۆردەکان لەگەڵ مانچێستەر سیتی و لە شەوی رابردوودا، پێنج گۆڵی لە بەرامبەر لایپزیگ کرد.

هالاند پێنج گۆڵی لە کۆی 7 گۆڵی یانەکەی کرد و بەمەش بۆ شەشەمین وەرز لەسەریەک گەیشتە قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ، بەڵام لە خولەکی 63دا، پێپ گواردیۆلا گۆڕنکاری بە هالاند کرد و بووە بەربەست لە تۆمارکردنی شەش و گۆڵ لە یارییەکی چامپیۆنزلیگ، کە هەرگیز تێیدا تۆمار نەکراوە.

پێپ گواردیۆلا لە دوای یارییەکە روونیکردەوە

ئەگەر ریکۆردەکەی لە تەمەنی 22 ساڵیدا بشکێنێت، ئەوا ژیانی وەرزشی هالاند بێزارکەر دەبێت، بۆیە دەبێ لە داهاتوودا هەوڵ بۆ شکاندنی ئەم ریکۆردە بدات، بۆ ئەم مەبەستە گۆڕانکاریم پێکرد.

لویز ئادریانۆ - ئێرلینگ هالاند - لیۆنێل مێسی
لویز ئادریانۆ – ئێرلینگ هالاند – لیۆنێل مێسی

هالاند بووە سێیەم یاریزان لە مێژوودا، پێنج گۆڵ لە یارییەکی چامپیۆنزلیگدا بکات و ئێستا ژمارەکەی یەکسانکردەوە لەگەڵ لویز ئادریانۆ کە لە ساڵی 2014 لەگەڵ شاختار دۆنێتسک تۆماری کردبوو و لیۆنێل مێسی، کە ساڵی 2012 لەگەڵ بارسێلۆنا و گواردیۆلا تۆماری کردبوو. گواردیۆلا لەم بارەیەوە گوتی

نەمدەزانی کەی مێسی ئەم ریکۆردەی لەگەڵ لیڤەرکوزن کردبوو، لە دیداری پێشوو پێیان راگەیاندم. بە شێوەیەکی ئاسایی کاتێک لەڕووی پراکتیکییەوە یارییەکان تەواو دەبن، دەمەوێت رێگە بە زۆرترین یاریزان بدەم بەشداری لە یارییەکەدا بکەن. هالاند لە 60 خولەکدا ژمارەی پێوانەیی مێسی یەکسان کردەوە، ئەی ئەگەر 90 خوولەک یاری کردبایە؟

لە دوای یارییەکە هالاند لەبارەی گۆڕانکارییەکە روونیکردەوە

چوومە لای گواردیۆلا و پێم گوت، دەمەوێت شەش گۆڵ بکەم، بەڵام بڕیارەکەم لەدەست نەبوو.

گواردیۆلا 9 نازناوی گەورەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی بردووەتەوە، بەڵام سەرکەوتنی ئەوروپی ئەو ئاواتەیە کە گواردیۆلا و مانچێستەر سیتی دەمێکە چاوەڕێی دەکەن.

https://twitter.com/1Mmnb/status/1635761055497330688?s=20

بابەتی زیاتر

Back to top button