جیهانگرنگترین

شێوازی نوێی مۆندیالی 2026 ئاشکرا دەکرێت

یاریگا –

مۆندیالی 2026 دەبێتە گەورەترین و درێژترین ماوەی پاڵەوانیەتییەکە لە مێژوودا، چونکە فراوانکارییەکی زۆر لە ژمارەی بەشداربوواندا کراوە.

گۆڕانکارییەکان لەسەر ئاستی مۆندیالی پیاوان دەبێت، بە شێوەیەک ژمارەی هەڵبژاردە بەشداربووەکان بۆ 48 هەڵبژاردە زیاد بوو و ژمارەی یارییەکانیش بۆ 104 بەرز دەبێتەوە.

هەڵبژاردەکان بە درێژایی 40 رۆژ 104 یاری لە ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک دەکەن. هەڵبژاردەکان بە هەشت یاری دەگەنە یاری کۆتایی لە جیاتی حەوت لە مۆندیالەکانی رابردوو.

شێوازی نوێی مۆندیال

لە ساڵی 1998 بۆ یەکەمجار ژمارەی هەڵبژاردە بەشداربووەکان بۆ 32 زیاد کرا، ئەمە یەکەمجارە لەو کاتەوە بڕیار لە زیادکردنی ژمارەی هەڵبژاردە بەشداربووەکان بکرێت بۆ 48 هەڵبژاردە بەرز بکرێتەوە.

هەرچەندە بەشێک لە فێدراسیۆنەکان دژی زیادکردنی لەم شێوەن، بەڵام لە کۆتاییدا بڕیار لەسەر شێوازە نوێیەکە دەدرێت و دەبێتە گەورەترین پاڵەوانیەتی لە مێژووی تۆپی پێدا.

پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا، فیفا بە فەرمی شێوازی سەرکەوتنی هەڵبژاردەکان و وردەکاری دیکە ئاشکرا بکات.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button