ئینگڵته‌را

تۆتنهام دەستبەرداری کۆنتی دەبێت

یاریگا –

ئانتۆنیۆ کۆنتی، راهێنەری تۆتنهام لە هاوینی داهاتوودا، ریزەکانی یانەکەی جێدەهێڵێت.

مایکڵ بریج، رۆژنامەنووس لە تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس روونیکردووەتەوە، لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆنتی دەگەڕێتەوە ئیتاڵیا، چونکە پاڵپشتی هاندەرانی یانە لەندەنییەکەی نەماوە.

ئاستی تۆتنهام لەم وەرزەدا ناجێگیرە و ئەمساڵیش، بەبێ بەدەستهێنانی هیچ نازناوێک، دەرگای وەرزەکە دادەخات.

تۆتنهام لە پلەی چوارەمی ریزبەندی پرێمەرلیگدا دێت و بە گەیشتنیان بۆ چامپیۆنزلیگ، بە ئەرێنی بۆ کۆنتی لێکدەدرێتەوە، بەڵام هاندەران داوای گۆڕانکاری ریشەیی لە دەستەی راهێنەران دەکەن.

تۆتنهام لە تەواوی پاڵەوانیەتییەکان دوورخراتەوە و ماوەی 15 ساڵە هیچ نازناوێکیان بەدەستنەهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button