ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا دەیەوێت گرێبەستی ئەستێرەیەكی نوێ بكاتەوە

یاریگا

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەیەوێت گرێبەستی عوسمان دیمبڵی ئەستێرەی یانەكەی نوێ بكاتەوە بۆ ئەوەی پارێزگاری لێ بكات لە رۆشتن و لە یانەكە بیهێڵێتەوە.

هاوینی رابردوو دیمبڵی گرێبەستەكەی لەگەڵ بارسێلۆنا تا ساڵی 2024 نوێ كردەوە.

بەپێی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی بەناوبانگی ئیتاڵی و شارەزا لە بواری گواستنەوەی یاریزانان، بارسێلۆنا هەوڵ دەدات لە ماوەی داهاتوودا جارێكی دیكە گرێبەستی هێرشبەرەكەی نوێ بكاتەوە.

رۆژنامەنوسەكەی تۆڕی سكای سپۆرت ئاماژەی بەوەشكردووە كە دوو بڕگە لە گرێبەستە نوێیەكەی دێمبڵیدا كە لەم وەرزەدا بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی 100 ملیۆن یۆرۆیە ، بەڵام لە مانگی حەوت و هەشتدا و لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزاناندا بڕەكە بۆ 50 ملیۆن یۆرۆ كەمدەبێتەوە، بۆیە دەیانەوێت گرێبەستەكەی نوێ بكەنەوە.

لەم وەرزەی خولی ئیسپانیدا دێمبڵی بەشداری لە 18 یاریدا كردووە و توانیویەتی پێنج گۆڵ بكات و پێنج گۆڵیش درووست بكات.

عوسمان دێمبڵی

بابەتی زیاتر

Back to top button