ئه‌مریکاگرنگترین

پەیامێكی هەڕەشە ئامێز مێسی لە خەونێكی دووردەخاتەوە

یاریگا

لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و باشترین یاریزانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ بەهۆی پەیامێكی هەڕەشە ئامێزەوە لە لایەن چەند كەسێكی چەكدارەو دەستبەرداری خەونێكی دێرینی دەبێت.

گرێبەستەكەی مێسی لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و تا ئێستاش داهاتووی خۆی یەكلانەكردووەتەوە.

سێرجیۆ ئەگوێرۆ، هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و هاوڕێی نزیكی لیۆنێل مێسی رایگەیاندبوو كە لیۆ بە جدی بیر لە گەڕانەوەی بۆ یانەی نیوڵز ئۆڵد بۆیز ـی ئەرجەنتینی دەكاتەوە.

گروپێكی چەكداری لە ئەرجەنتین هێرشیانكردە سەر دوكانێك كە لەلایەن بنەماڵەی ئانتۆنێلا روكوزۆ هاوژینی لیۆنێل مێسی خاوەندارێتی دەكرێت و پەیامێكیان جێهێشتبوو كە نووسیبوویان ” مێسی، چاوەڕوانی تۆین ”.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی زە ئەتلەتیك ـی بەڕیتانی: ئەو پەیامە هەڕەشە ئامێزەی كە ئاڕاستەی مێسی كرا لەلایەن چەكدارەكانەوە لە ئەرجەنتین وایكردووە كە مێسی لە خەونی گەڕانەوەی بۆ ئۆڵد بۆیز پەشیمان ببێتەوە لەم هاوینەدا و رەنگە بە شێوەیەكی هەمیشەیش دەستبەرداری ئەو خەونەی ببێت.

چەكدارەكان لە رۆزاریۆ هەڵیانكوتایە سەر بیناكە و چەندین تەقەیان بەسەر دەرگا و پەنجەرەی دوكانەكەدا كردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button