ئاسیاعێراقکوردستانگرنگترین

هەولێر 1-0 کەربەلا| یەکەم یاریی یەکەم بردنەوە

یاریگا
یانەی هەولێر لە یەکەم یاریی قۆناغی دووەمی خولی نایابی عێراق میوانداری یانەی کەربەلای کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی 1-0 بردەوە.

یانەکەی قەڵا و منارە لە گەڕی بیستەمی خولی نایابی عێراق و لە یەکەم یاریی بە راهێنەرایەتی عەباس عوبێد لە یاریگای شەهید فەرەنسۆ حەریری رووبەڕووی کەربەلا بونەوە، یارییەکەشیان بە ئەنجامی 1-0 بردەوە. تاکە گۆڵەکەی هەولێر ئەمجەس رازی لە خولەکی 81 تۆماری کرد.

هەولێر بەم بردنەوەیە ژمارەی خاڵەکانی لە پلەی 14 ریزبەندی خولی نایابی عێراق گەیاندە 22 خاڵ و پێنجەم بردنەوەی ئەم وەرزەشی بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button